Avira AntiVir Personal - Free Antivirus   

Avira AntiVir Personal - Free Antivirus ناوی ئانتی ویرووسێکی خۆراییە کە وێرای خۆرایی بوونی زۆر بەهێزە بۆ لە ناو بردنی ویرووس و کرم و ترۆجان و بەرنامە تێکدەرەکان.کۆمپانی بەرهەمهێنەر بە زیاتر لە ٢٥ سال ئەزموون یەکێک لەو کۆمپانیا بەناوبانگانەیە کە لە بواری نەرمەواڵەی جۆراوجۆری ئەمنییەتی دا و بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژی بەرهەمەکانی خۆی بۆ نزیک بە سەد ملیۆپن کەس کریار لە سەراسەری دونیا دا پێشکەش دەکات. ئەم پرۆگرامە یەکێک لەو ئامرازانەیە کە دەتوانرێ پشتی پێ ببەسترێ بۆ پاراستنی سیستەم. ئەم بەرنامەیە بە شێوەی خۆکار نوێ دەبێتەوە و قەبارەیێکی کەمی هەیە و هیچ لە خێرایی سیستەم دانابەزێنێ.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4.42 MB
File ver    : 15.0.15.129
File format : exe
Date Added  : 12.0.0.898
Last viewed : Aug 15th 2014
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7
Ultra Audio Recorder Version: 7 Plus   

Ultra Audio Recorder نەرمەواڵەیێکی بەهێزە بۆ زەبت کردنی هەر چەشنە دەنگێک کە لە سیستەم دا لێ بدرێ وەکوو زەبت کردنی راستەوخۆی ئیجرای زیندوو، رادیۆی ئینتێرنێتی، تەلێزوون، دی وی دی و یان هەر دەنگێکی تر کە ببیسترێ، پاشان راگوێزتنی بۆ ناو هارددیسک بە بێ دابەزینی کەیفییەتی دەنگ. ئەم ئامرازە پشتیوانی لە فۆرمەتە دەنگیەکانی وەک MP3 ، WAV و یان WMA دەکات بۆ سەیڤ کردنی دەنگە زەبت کراوەکان و هەر وەها دەتوانن لە سەر سی دیش رایتی بکەن. ئێوە دەتوانن پێش زەبت کردنی دەنگەکان ئامرازەکە لە سەر فۆرمەتی دڵخواز تەنزیم بکەن بە چەند کرتەیێکی سادە دەنگێکی پڕ باش لە ئامرازەکە وەربگرن. ئەم بەرنامەیە قەبارەیێکی زۆر کەمی هەیە کە لە داگرتن و کەڵک لێوەرگرتنی پەشیمان نابنەوە.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 7.131MB
File ver    : 7.4.4.278
File format : exe
Date Added  : January 24, 2011
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000 / XP / 2003 / Vista / 7
Revo Uninstaller v1.95   

ئەم پرۆگرامە وێرای بە خۆرایی بوونی، ئامرازێکی زۆر بەهێزە و هەڵدەستێ بە لابردن و سڕینەوەی ئەو بەرنامانەی کە داگیراون، بەڵام بۆ رەش کردنەوەیان و سرینەوەیان کێشە دروست دەکەن و ناسڕدرێنەوە. ئەم بەرنامەیە هەموو پاشماوەکانی ئەو پرۆگرامانەی کە دایاندەگرین و فایلی زیادە لە ناو سیستەم درووست دەکەن دەدۆزێتەوە و رەشیان دەکەینەوە و بە یەکجاری دەیانسرێنێتەوە. هەر وەها بە بوونی ٨ ئامرازی تر بۆ خاوێن کردنەوەی سیستەم، ویستەکانتان دابین دەکات. وێرای ئەوانەش پشتیوانی خۆرایی لە نوێ بوونەوەکان دەکات.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 2.49
File ver    : 1.95
File format : Exe
Date Added  : Aug 08 2011
Last viewed : Dec 31th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7 / 8
Funny Photo Maker 2.4   

Funny Photo Maker ئامرازێکی سەرنجراکێش و بە توانایە بۆ خووڵقاندنی وێنەگەلی جۆراوجۆری وەک وێنەی پێکەنیناوی بە بابەتی جۆراوجۆر بە کەڵک وەرگرتن لە تەرحە لە پێشدا دارێژراوەکان. بۆ وێنە دەتوانن وێنەکانتان لە سەر بیلبۆردەکانی زۆر گەورە هەڵواسن بە بێ ئەوەی کە لە ئامرازی تایبەتی دەسکاری وێنە کەڵک وەربگرن. ئەو تەرحانەی کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراون، کارەکان بۆ بەکارهێنەر هاسان دەکات و زۆر بە هاسانی دوای هەڵبژاردنی وێنە و تەرحی هەڵبژێردراو، دەرچوونگەی دلخواز بەرهەم بێنن. چۆنیێتی مامناوەندی وێنەکان و پێویست نەبوون بە زانیاری تایبەتی لەتایبەتمەندییە گرینگەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. گاریگەریەکانی جوان، پاشبنەمای سەرنجراکێش و هەروەها دەستەکردنی چوارچێوەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی Funny Photo Maker دەخرێتە بازنەی کردارەوە. وەشانی نوێی ئەم ئامرازە بە هەبوونی ئیمکاناتی زۆرەوە دەتوانێ یارمەتیدەرێکی باش بێ بۆ خوڵقاندنی وێنەکانی جوان و سەرنجراکێش بە پێی حەز و خواستەکانتان.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 48,3 MB
File ver    : 2.4.2
File format : exe
Date Added  : Sep 24th, 2012
Last viewed : Dec 31st, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7 / 8
KMPlayer 4.0   

بە هۆی زۆر بوونی ئامرازەکانی لێدەری ماڵتی مێدیا هەڵبژاردنی یەکێک لە وان کارێکی دژوار دێتە بەرچاو، ئامرازێک کە هاوکات لە گەڵ کارایی بەرز، قەبارەی کەمیشی هەبێ و هەروەها بتوانێ پشتیوانی لە زۆربەی فۆرمەتەکانیش بکات، هەڵبژاردنی لە ناو ئەم گشت ئامرازانە دا دەبێ دژوار بێت مەگەر ئەوەی کە گشتیان تاقی بکەینەوە.
هەموومان دەزانین کە نەرمەواڵەیێکی زۆر لەم بوارە دا هەن. JetAudio ، Windows Media Player ، WinDVD ، PowerDVD و ... بەناوبانگترینیانن. بەڵام گرینگترین کۆسپ لەم نەرمەواڵانە دا،زۆربوونی قەبارە و هەروەها پشتگری نەکردن لە زۆرێک لە فۆرمەتەکانن. KMPlayer ئامرازێکی سادە و ساکارە بە کاراییەکی زۆرەوە. بنەمای کاری KMPlayer لە سەر ئەم بۆچوونە پەیرێژی کراوە کە بتوانێ هەر فۆرمەتێکی دەنگ و رەنگی پێ لێبدرێت و بە (Decode*) کردنی فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان، بەکارهێنەر بتوانێ ٩٩ لە سەدی فۆرمەتەکانی پێ ئیجرا بکات.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 131,3 MB
File ver    : 4.0.3.1
File format : exe
Date Added  : 05-07-2012
Last viewed : Dec 31th, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: 8 / 7 / Vista / XP / 2000